رێژنە ئیسماعیل عەزیز؛ عبدالواحد مشیر مەحمود دزەیی
پوخته
ئەو توێژینەوەیە ناونیشانی (نیشانە و ڕوونبێژی لە دیدی پڕاگماتیكدا) لەخۆ دەگرێت، هەولێكە بۆ خستنەڕووی ...
زیاتر بخوێنەوە
ئەو توێژینەوەیە ناونیشانی (نیشانە و ڕوونبێژی لە دیدی پڕاگماتیكدا) لەخۆ دەگرێت، هەولێكە بۆ خستنەڕووی نیشانە زمانییەكان لە دووتوێی ڕوونبێژی ڕەوانبێژیدا، و چ ڕۆڵێك لە خستنەڕووی واتای مەبەست دەگێڕن، هەموو شیكردنەوەكان لە چوارچێوەی پڕاگماتیكدا دەبن، سروشتی توێژینەوەكەش ئەوە دهخوازێت هەندێ نموونەی شیعری بەپێی پێوەرە پراگماتیكییهكانی نیشانە شیبكەینەوە.
توێژینەوەكە ههوڵێكه بۆ ڕەواندنەوەی ئەو فرهیی چی كە لێكدانەوە واتاییەكان دەیانهێنێتە ئاراوە، كاتێك بەپێی هەڵوێستەكانی ڕەوانبێژی و واتا پراگماتیكییهكانهوه دەلكێنرێن، دیاردەی هێزی ڕەوانبێژی (Rhetorical Force) دێتە ئاراوە، كە ئاستی پەیامەكە بە ئاستێكی بەرز دهگهیهنێت، لایەنێكی تری توێژینەوەكە بۆ تیشك خستنە سەر ڕۆڵی نیشانە دهبێت له بواری ڕوونبێژیدا، نیشانەكان دەبن بە پردی پەڕینەوە بۆ گەیشتن بە واتا مەبەستدارەكە، بە پەیڕەوكردنی بنەمای وزە پاراستن نیشانەكان دەبنە مایەی كەمكردنەوەی زێدەڕۆیی و خۆپاراستن لە كەرستەی ناپێویست لە دەربڕاوە زمانییهكاندا.